له‌دواین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوانیان، دوێنێ شه‌و هه‌ردوو كاندیدی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سێهه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیان ئه‌نجامدا و تیایدا هه‌ردوو كاندید هاوڕابوون له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ناردنی هێزی ئه‌مه‌ركی بۆ سوریا.
له‌ڕوبه‌ڕوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له باراك ئۆباما و میت ڕۆمنی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، سه‌رباری ئه‌و هێرشه خوێناوییانه‌ی كه سوپای حكومه‌ت دژ به گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مریكا به‌نیازنیه هێزی سه‌ربازیی بۆ ئه‌و وڵاته ڕه‌وانه بكات.
به‌ڵام ڕۆمنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته واشنتۆن ڕۆڵی كاریگه‌ر بگێڕێت له‌دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه له‌سوریا باڵاده‌سته‌و دژ به به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگێت، تا چه‌كی پێویستی پێ بدرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه باراك ئۆباما دابینكردنی چه‌كی قورسی بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ئه‌ركێكی گران وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش، ئۆباما پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه كاتێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دووچاری هه‌ر هێرشێك بێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕكابه‌ره كۆمارییه‌كه‌ی به‌یاننامه‌كانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێرانی به‌هاندانێك بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید ده‌رهه‌ق به‌جوله‌كه وه‌سفكردو داوایكرد به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دادگایی بكرێت.
له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه‌دا میت ڕۆمنی پشتگیریی خۆیشی بۆ پلانه‌كه‌ی باراك ئۆباما پیششاندا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له‌كۆتایی ساڵی 2014 دا.