ژوورى بازرگانى و پیشەسازى کەرکوک بڕیارى یەکلاکەرەوە دەدات لەبارەى گەڕانەوەى بۆسەر هەرێمى کوردستان.
سیرون محەمەد سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕایگەیاند لەکۆبونەوەى ژوورە بازرگانیەکانى هەرێمى کوردستان قسەو گفتوگۆکرا لەسەر ئەو داواکاریەى ژوورى بازرگانى کەرکوک بۆ پێدانى هاوکارى و یارمەتى لەلایەن یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى هەرێمى کوردستانەوە”.
وتیشى” ئێمە بڕیارمانداوە لە کۆبونەوەى 9/20 کە یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى هەرێم لەگەڵ ژوورى بازرگانى و پیشەسازى کەرکوک کۆدەبێتەوە دوا بڕیار بدرێت لەلایەن ژوورى بازرگانى کەرکوکەوە کە بێنەوە سەر ژوورە بازرگانیەکانى هەرێمى کوردستان بان بمێننەوە”
لەئێستادا ژوورى بازرگانى و پیشەسازى کەرکوک لەقەیرانى دارایدایە و داواى لە یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى هەرێمى کوردستانى کردووە کە هاوکاریان بکرێن.