به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌بڕیاری ناساندنی سلێمانی به(پایته‌ختی رۆشنبیری) هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و رۆشنبیری له‌سه‌ر راپۆرتێكی هاوبه‌ش رێكه‌وتن و پێشبینی ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، گۆران ئازاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: بۆ ناساندنی سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری، هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و رۆشنبیری له‌سه‌ر راپۆرتێكی هاوبه‌ش رێككه‌وتین كه تێدا داواكراوه سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری بناسرێت و حكومه‌ت رێنمایی پێویستی بۆ ده‌ربكات، وتیشی: راپۆرته‌كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت، كه پێده‌چێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
لیژنه‌ی یاسایی و رۆشنبیری پرسی ناساندنی سلێمانی به‌پایته‌ختی رۆشنبیری یه‌كلاییكرده‌وه
