بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی به‌رنامه‌ی قه‌رزی له عیراق ده‌ستپێكردووه كه یه‌كه‌میان تایبه‌ته به كۆمه‌ككردنی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵ و نیشته‌جێكردن، بڕه‌كه‌شی ده‌گاته پێنج ترلیۆن دیناری عیراقی و له‌ڕێی بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كانی (كشتوكاڵی، پیشه‌سازیی، خانوبه‌ره، سندوقی نیشته‌جێكردن)ه‌وه ده‌درێت.
قه‌رزی دووه‌میش له‌ڕێی بانكه تایبه‌ته‌كانه‌وه‌یه و بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ترلیۆنێك دیناری عیراقی و بۆ پشتگیرییه له پرۆژه بچوك و مامناوه‌نده‌كان، ئامانجیش له قه‌رزه‌كه، چالاككردنی ئابوری عیراق و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی راسته‌قینه‌یه بۆ زیادكردنی داهاته‌كانی وڵات و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ته و هه‌وڵێكیشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاریی.
هه‌ر له‌و پێناوه‌دا بانكی ناوه‌ندی داوا له هاوڵاتیان و خاوه‌ن پرۆژه بچوك و مامناوه‌نده‌كان و پیشه‌وه‌ران و جوتیاران و په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، سه‌ردانی لقه‌كانی بانكه‌كه بكه‌ن تا له‌و به‌رنامه‌یه سودمه‌ندبن و ده‌ست به مامه‌ڵه ئیداریی و درایییه‌كان بكه‌ن، تا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و قه‌رزه بگاته ده‌ستی ئه‌وانه‌ی مافی وه‌رگرتنییان هه‌یه.