زیاتر لە ١٨ تریلۆن دینار بە ھەدەر دراوە

 
 

وەزارەتی پلاندانی عێراق، بەھەدەردانی سامانی گشتی و دۆسییەکانی گەندەڵی لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە زیاتر لە ١٨ تریلۆن دینار مەزەندە دەکات.

سەرپەرشتیاری پرۆژەکان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژ بۆ ئەوە دەکات ” لە ساڵی ٢٠٠٤ ، ھەزاران دۆسییەی گەندەڵی و بە ھەدەردانی سامانی گشتی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان تۆمار کراوە، تا ئیستاش نزیکەی لە ٨٠%ی دۆسییەی گەندەڵییەکان رەوانەی دادگا نەکراون.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە ، ئەو دۆسییانەی تا ئیستا دەستەی نەزاھە ئاراستەی دادگای کردووە بە ٤٠ ملیار دینار مەزەندە دەکرێت ئەو رێژەیەش بە بەراورد بەو بڕەی کە بە ھەدەر دراون زۆر کەمە ، چونکە لە ماوەی ساڵانی رابردوو ئەو پارانەی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و گەندەڵی لە ناو وەزارەتەکان بە فیڕۆدراون بە ١٨ تریلۆن و ٥٠٠ ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.