نرخی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به‌رێژه‌ی 50% دابه‌زیووه‌

 
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان رایگەیاند‌، قه‌یرانی دارایی بووەته‌ هۆی دابه‌زینی نرخی كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی به‌رێژه‌ی 50%.



پێشه‌وا عومه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بە  راگەیاندووە ” به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی كه‌ بووەته‌ هۆی وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كان ، هۆكاره‌ بۆ دابه‌زینی نرخی كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی به‌رێژه‌ی 50%”.



ئه‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی سلێمانی به‌نموونه‌ وتی “نرخی ته‌نێك شیش له‌750دۆلاره‌وه‌ بۆ385دۆلار‌ ، چیمه‌نتۆ له‌ 75دۆلاره‌‌و بۆ 50دۆلار‌ ، مه‌ترێك كاشی له‌10دۆلاره‌وه‌ بۆ 3دۆلار‌ ، لم له‌28هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ15هه‌زار ‌، چه‌و له‌16هه‌زاره‌وه‌ بۆ 8هه‌زار دینار دابه‌زیوه‌، به‌ده‌ر له‌وه‌ نرخی حه‌ق ده‌ستی وه‌ستا‌و كرێكاریش به‌رێژه‌یه‌كی باش دابه‌زیه‌وه‌”.



پێشه‌وا عومه‌ر هیوا خوازیشه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاتەدا ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی كه‌میش بێت بیداته‌ به‌ڵێنده‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و گوتی: “له‌م كاتەدا پرۆژه‌كان به‌بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌كرێن”.



ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش، هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی بووە.