لە شاری هەولێر بەهۆی بارانبارینەوە 120 هەزار تەن گەنم تەڕبوە و هەروەها لەقەزای سەیدسادق و رانیەش زیاتر لە 20 هەزار تەن تەڕبوە.
لەگەڵ نزیكبونەوەی وەرزی پایزو یەكەم شەپۆلی بارانبارین، لە هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبونی سایلۆوە، گەنمی جوتیاران تەڕبو، بەجۆرێك تەنها لە شاری هەولێر، نزیكەی (120) هەزار تەن گەنم تەڕبو.
دلێر حسێن سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵو سەرچاوە ئاوییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند ” 15 رۆژ بەر لەئێستا، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریان لە خراپ هەڵگرتنی گەنمو ئامادەكارییەكان بۆ پاراستنی گەنمی جوتیاران ئاگاداركردوەتەوە، بەڵام گوێ بە رێنماییەكەیان نەدراوەو رێگای خۆپاراستن نەگیراوەتەبەر”.
هەر بەهۆی باران بارینەوە لە شاری رانیەش، نزیكەی (10) تەن گەنم لە گۆڕەپانی بنكەی وەرگرتنی گەنم لە ناحیەی چوارقوڕنە، تەربوە.
لە قەزای سەیدسادقیش، زیاتر لە 11 هەزار تەن گەنمی جوتیاران نەخراوەتە سایلۆوەو بەو هۆیەوە باران لێی داوەو تەڕبوە.