وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایدەگەیەنێت ” لەماوەی هەفتەی داهاتوودا بڕی 75 ملیۆن دۆلار دەداتە كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم.
لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتوە “ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2015، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریدا بە دانی یەكەم بەشی پاداشتە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییە هەناردەكارەكانی كاركەر لە هەرێمی كوردستان، هەروەك لە بەیاننامەی ٢٧/٨ دا وەزارەت ئاماژەی پێدا بوو”.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە “وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی فرۆشی راستەوخۆی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانی لە جیهان پەسەند كرد وەك پاداشتی دارایی بۆ ئەوەی بخرێتە سەر حسابی كۆمپانیاكانی گەنەل ئێنەرجی (٣٠ ملیۆن دۆلار)، دی ئێن ئۆ (٣٠ ملیۆن دۆلار)، گەڵف كیستۆن (١٥ ملیۆن دۆلار)”.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئاشكراشیكردوە “وەزارەتەكەیان بڕیاریدا كە ئەو پارانە لە ماوەی حەوت رۆژی داهاتوودا بخرێتە سەر حسابی بانكیی ئەو كۆمپانیایانە”.