هەیكەلی بانكی وەركا رێك دەخرێتەوە

 
بانكی ناوەندی عیراق بڵاویكردەوە كە سەر لەنوێ‌ هەیكەلی بانكی وەركا رێك دەخەنەوە.
 
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، لە چوارچێوەی پلانێكی بانكەكەیاندا بڕیاریانداوە كە هەیكەلی ئەو بانكە داڕوخاوە رێك بخەنەوە كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشەوە چاودێریی بانكی ناوەندی لەسەری لاچووە كە زیاتر لە 3 ساڵ بەردەوام بوو.
 
هەرچەندە روونكردنەوەكەی بانكی ناوەندی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە” كە بەهۆی نەگەیشتنە ئەنجامی لەگەڵ بانكی ستاندەر چارتەردی بەریتانی خستویانەتە ژێرچاودێرییەوە، بەڵام ئەوەی نەخسۆتەڕوو كە هۆكاری لابردنی ئەو چاودرێریە و رێكخستنەوەی هەیكەلی ئەو بانكە لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە.
 
هەروەها بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای نەكردووە كە ئەو كەسانەی پارەیان هەبووە لەو بانكە چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت‌و رادەی قەرەبووكردنەوەی چۆن دەبێت.