حكومەتی عێراق قەرزی كۆمپانیا نەوتیەكان دەداتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كە عێراق 9 ملیار دۆلار قەرزی ساڵی 2014 ی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوتی داوەتەوە و قەرزەكانی ساڵی 2015 ەش بە چەند قۆناغێك دەداتەوە.
 

عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند ” عێراق 9 ملیار دۆلار قەرزی ساڵی 2014ی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوتی دایەوە و تاوەكو ساڵی 2016 ەش عێراق قەرزەكانی ساڵی 2015ی كۆمپانیاكان بە چەند قۆناخێك دەداتەوە”.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە ” وەزارەتی نەوت لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت كەمكردنەوەی تێچووەكان و بەستنەوەیان بە نرخی نەوت تاوتوێ دەكات”.
 

عادل عەبدولمەهدی ئاشكراشیكردوە” لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردووە بە جیاكردنەوەی نەوتی سووك و نەوتی قورسی بەسرا، قەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت رۆژانە بە بڕی 200 تا 300 هەزار بەرمیل زیادبووە، بەمەش عێراق مانگانە 220 تا 250 ملیۆن دۆلاری زیاتر دەستكەوتووە.