کۆبوونەوەی وەزیری پێشمەرگەو ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق سەبارەت بەئیمزاکردنی رەشنوسی رێکەوتنی چۆنیەتی بەرێوەبردنی دۆسیەی ئەمنیی ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ کاتێکی تر دواخرا.
دوای ئەوەی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم و بەرگری عێراق کۆبوونەوە، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە (١٤ خاڵی) لەخۆگرتبوو، تێیدا بڕیاردرا چاو بەبڕیاری دامەزراندنی ئۆپەراسیۆنی دیجلەدا بخشێنرێتەوەو لەڕێگەی لیژنەیەکەوە بەشێوەیەکی شەفاف ھێزە جوڵە پێکراوەکان بگەڕێنرێنەوە شوێنەکانی پێشووی خۆیان، بڕیاربوو دوێنێ وەزیری پێشمەرگەو ناوخۆی ھەرێم لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق دا کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەرێوەنەچوو، بۆ کاتێکی تر دواخرا.