بەمەبەسی باشكردنی ڕەوشی بازرگانی و پتەوكردنی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەكان و باشكردنی ڕەەوشی عێراق و ئەنجامدانی ڕێگای چاكسازی لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی عێراق كۆبۆوە و هەرێمی كوردستانیش پابەند دەبێت بە بڕیارەكانەوە.
كۆبونەوەی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان كە ڕۆژی 24/8/2015 لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو تیایدا چەند پێشنیار و بڕیارێك دەركرا كە بازرگانان پەیوەستبن پێوەی و ڕەوشی خەڵك باشبكرێت.
وتیشی” لە كۆبونەوەكەدا باس لەوەكرا كە پێویستە سود لە شارەزای كەرتی تایبەت و بازرگانی ببیندرێت بۆ ڕوبەڕو بونەوەی ئەزمەی دارای لە عێراقدا وە داواكرا كە قەرز بۆ وەبەرهێنەران و دابینبكرێت لە ڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە”
ئاماژەی بەوەشدا لەو كۆبونەوەیەدا داواكرا كە چەند پرۆژەیەكی ئابوری بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆبەرەو پێشبردنی بازرگانان و وەبەرهێنەران.
عوسمان فەتاح ئاماژەی بەوەشدا داوا لە بازرگانان دەكرێت ئەو خۆراك و مادانەی هەیانە بخرێنە بازاڕەوە و مونافەسە دروستبكرێت و نرخ دابەزێندرێت.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردراوە سود وەربگیرێت لە هاتنە ناوەوەی مەوادی خۆراكی لەڕێگەی فڕۆكەخانەو بەندەرەكانەوە.