حكومەتی یۆنان بەشێكی تری قەرزەكانی سەرشانی بە بڕی سێ ملیارو 400 ملیۆن یۆرۆ دەداتەوە بە بانكی ناوەندیی ئەوروپا.
حكومەتی یۆنان بەشێكی تری قەرزە كەڵەكە بوەكانی سەرشانی بە بڕی (3.4) ملیار یۆرۆ دایەوە بە بانكی ناوەندیی ئەوروپا، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە وەزیرانی دارایی ناوچەی یۆرۆ رەزامەندیان پیشاندا بە پێدانی بڕێك یارمەتی بە ئەسینا كە بڕەكەی دەگاتە (23)ملیار یۆرۆ.
ئەوەش بەشێكە لەو بڕە قەرزەی كە لە لایەن بانكی ناوبراوەوە بەچەند قۆناغێك دەدرێتە یۆنان و كۆی گشتی قەرزەكەش (86) ملیار یۆرۆیە.