سلێمانی: كارەبای دوو شەقامی سەرەكی دەكرێتە 24 كاتژمێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت كارەبای هەریەكە لە شەقامەكانی ئۆرزدی و ئیبراهیم پاشا دەكرێنە 24 كاتژمێر.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای كرەبای سلێمانی ” رۆژی چوارشەممە 19ی ئابی 2015، هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و كارەبای سلێمانی سەبارەت بەكەمی كارەبا لەو شوێنانەی كەكۆگای دەرمانی لێیە كۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە “لەو كۆبونەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بەڵێنیداوە لە رۆژی یەكشەمەی داهاتووە كارەبای هەریەكە لە شەقامی ئۆرزدیی و شەقامی ئبراهیم پاشا بكرێنە 24 كاتژمێر.

لەبارەی ئەو بڕیارەشەوە لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە ” بەهۆی ئەوەی ئەو دوو شەقامە كۆگاكانی دەرمانی لێیە بڕیاردراوە كارەباكەیان بۆ بكرێتە 24 كاتژمێر.