پرۆژه‌ یاسای خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران په‌سه‌ند كرا

 
ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت پرۆژه‌ یاسای پێدانی پاره‌ی فرۆشی گه‌نمی جوتیاران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند کرا، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  رایگه‌یاند”: به‌دواداچونمان کرد له‌باره‌ی پێنه‌دانی پاره‌ی فرۆشی ساڵی 2014 و 2015 ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن پاره‌ی فرۆشی گه‌نمی جوتیاران نه‌دراوه‌، داوامان له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرد که‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌،
 
 
راشیگه‌یاند” به‌کۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پرۆژه‌ یاساکه‌ په‌سه‌ند کرا”
 
ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دوای په‌سه‌ند کردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کرێت بۆ ڕه‌زامه‌ندی و دواتر ده‌چێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و پاره‌ی فرۆشی گه‌نمی جوتیاران خه‌رجده‌کرێت.