پێش ئه‌وه‌ی بخرێته ده‌ریاوه، ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده، به‌پێی نه‌ریتی ئیسلامی شۆردراوهو له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی ئهمهریكیشهوه قورئانی به‌سه‌ردا خوێندراوه.
پاڵپشت به‌و په‌یامه سه‌ربازیانه‌ی كه له‌سه‌ر داوای ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس پنتاگۆن ئاشكرایكردوه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌باره‌ی چۆنیه‌تی سپاردنی بن لادنه‌وه زانیاری ورد‌و باوه‌ڕپێكراو بڵاوده‌كرێته‌وه.
له یه‌كێك له په‌یامه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كه 2 ئایاری 2011 نوسراوه، ئهوهخراوهتهڕو، كه نه‌ریتی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ی بن لادندا پیاده كراوه، یه‌كه‌مجار شۆردراوهو دواتر كفن كراوه‌و خراوه‌ته ناو تابوتێكی قورسه‌وه.
له نامه‌یه‌كی دیكه‌شدا رونكراوه‌ته‌وه، كه پێش ئه‌وه‌ی بخرێته ده‌ریاوه، ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌رجه‌مه‌ی ئینگلیزی قورئانی له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی بن لادن خوێندوه.
له 1ی ئایاری ساڵی رابوردو، ئوسامه بنلادن له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌بوت ئابادی پاكستان كوژرا.