لەشاری سلێمانی بەڵێندەران بڕیاریانداوە لەبەرامبەر بڕیارێكی وەزارەتی دارایی ناڕەزایەتی دەربڕن.
میران كامل وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەران راگەیاند “دوای دەرچونی نوسراوی وەزارەتی دارای بەخەرج كردنی ١٥% نەختینەی پرۆژەكان ناڕەزایی بەڵێندەرانی لێكەوتوەتەوە چونكە ئەو بڕە زۆر كەمترە لە هەقی خۆیان كە وەریدەگرن”.
وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەران وتیشی” ئێمە پێشتر لەچەند كۆبونەوەیەكدا پێمان ڕاگەیاندبون كە بەپێی تەمویلی پرۆژەكان پارەكە بدەن بەڵام ئەوان بەپێی ڕەسیدی ئێستای پارەكان تا ٦/٣٠ پارە دەدەن ئەمەش خۆی لە خۆیدا كێشە بۆ بەڵێندەران دروستدەكات ئەوەی كەوەری دەگرن زۆر كەمترە لە هەقی خۆیان”.
میران ئاماژەی بەوەشدا ئەمڕۆ سێ شەممە ٨/١٨ بەڵێندەرانی سلێمانی لەبینای یەكێتی بەڵێندەران كۆدەبنەوە و ناڕەزایەتی دژی ئەو بڕیارە دەردەبڕن.