لەچوارچێوەی ئەو چاكسازییانەی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی دەستیپێكردوە بڕیارە سیستمی پێدانی مووچە لەعێراقدا گۆڕانكاری بەسەردابێت.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سەباح ” حكومەت سوورە لەسەر كاركردن بە سیستمی نوێی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بهێنێتە دی و ئەو جیاوازییە زۆرەی نێوان مووچەی فەرمانبەران لە وەزارەتێكەوە بۆ وەزارەتێكی تر ، نەمێنێت”
لەو سیستمە نوێیەدا كە بڕیارە لەحكومەتی عێراقیدا پەیڕەو بكرێت پێدانی موچەی فەرمانبەران پشت بە بڕوانامە و ساڵی خزمەتی فەرمانبەر دەبەستێت.