ئه‌مڕۆ ئیئتلافی نوێی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شاری قاهیره كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتقالی، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری عه‌ره‌بی و جیهانی بۆ شۆڕشه‌كه‌یان.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌به‌شداری نزیكه‌ی 60 نوێنه‌ری شۆڕشی سوریا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ كۆنگره‌ی (هاوڕێیانی سوریا)، كه بڕیاره ئه‌نجام بدرێت و چه‌ندین وڵات به‌ڵێنی هاوكاریان به‌و ئیئتلافه داوه.
سوهه‌یر ئه‌تاسی، جێگری سه‌رۆكی ئیئتلافه‌كه رایگه‌یاندوه: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئینتقالی دیاری بكرێت، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش كۆنگره‌ی (هاوڕێیانی سوریا) ناوی كاندیده‌كان دیاری بكرێت.
بریاره ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی دو رۆژ درێژه بكێشێت و چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت. چاودێرانیش پێان وایه ئه‌مه ململانێی نێوان (ئیخوان) و عه‌لمانیه‌كانه له‌لایه‌ك و ململانێی نێوان ئۆپۆزسیۆنی ناو سوریا و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن له‌لایه‌كی تره‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئه‌بو نزال موسته‌فا، له كۆمه‌ڵه‌ی (ئه‌نسار ئیسلام)ی، كه به‌شێكن له ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاندوه: كێشه‌ی بیر و باوه‌ڕمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیئتلافه‌كه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانێت هاوكاری سه‌ربازی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا توانیویه‌تی په‌یامه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت.