وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایدەگەیەنێت: پەیوەندی توركیا و هەرێم لە بوار وزە لە ئاستێكی بەرزدایە و دەشڵێت بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە رۆژێكدا یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل دەبێت.
تانەر یەڵدز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: توركیا نەبوایە پڕۆژەی ناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەری نەدەگرت، چونكە بەغدا رێگربوە لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان.
وتیشی:” ناردنی نەوتی هەریم بۆ بازاڕەكانی جیهان لە ریگەی توركیاوە بوەو تەنها توركیا رێگەی بۆ ئەم كارە خۆشكردوە”.
وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نەوتەی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت رۆژانە دەگاتە یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل و لەبەرامبەر ئەو بڕە نەوتەی كە دەیفرۆشێت هەرێم پارەی خۆی وەردەگرێت.