بەپێی پلانێكی نوێی وەزارەتی وزەی توركیا، حكومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت باجی زیاتر لەسەر كارەبا و گازی سرووشتی دابنێت تاكو بەوهۆیەوە بڕی 1.8 ملیار دۆلار داهاتەكانی حكومەت زیاد بكات.
بەپێی ئەو پلانە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وزەی نوێی وەزارەتی وزەی توركیا ئامادەكراوە و تیایدا باجی زیاتر دەخرێتە سەر كارەبا و گازی سروشتی، داهاتی حكومەت یەك ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیاد دەبێت.
بەپێی پڕۆژەكە كە بڕیارە لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە دەنگدانی لەسەر بكرێت یەكەم كۆكردنەوەی باج لەڕێی سەپاندنی باجە لەسەر كارەبا و دووەم كۆكردنەوەی باجیش لەسەر ئەو ناوەندە پیشەسازییانە دەسەپێنرێت كە كارەبا و گازی سرووشتی بەكاردەهێنن.