بازاڕەکانى شارى سلێمانى لە فرۆشتنى زێڕدا بەرو پێشچونى بەخۆیەوە بینى بەتایبەتى لە مانگى ڕابردوودا.
شاباز نەجمەدین یەکێک لە بازرگانانى زێڕ لەشارى سلێمانیدا بە سایتى ژوورى ڕاگەیاند لەمانگى ڕابردوودا فرۆشى ئاڵتون زیادى کردووە لەچاو مانگەکانى پێشوتردا کەڕێژەیەکى باش زێڕ فرۆشراوە.
وتیشى” فرۆشتنى ئەو زێڕە پەیوەندى بەهەرزانبونیەوە هەیە کە لە بازاڕەکاندا نرخى زێڕ دابەزیوە و بەمەش خواست لەسەرى زۆربووە و تواندراوە بڕێکى زۆر لەزێڕ بفرۆشرێت و هاووڵاتیان کڕیویانە”
ئەو بازرگانە ئاماژە بەوەدەکات کە دابەزینى نرخى نەوت کاریگەرى هەبووە لەسەر هەرزانبونى نرخى زێڕ بە شێوەیەک یەک کیلۆ نرخى ئاڵتون لە ساڵی 2012 بە 570 هەزار دۆلار بووە ئەم بەرزبونەوەیە تا 22 نیسانی 2013 کەبووە بە 480 هەزار دۆلار وەپاشان لە 24/حوزەیرانی 2013 نرخی زێر دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەشێوەیەک بۆئەرکیڵۆیەک بووە بە 385 هەزار دۆلار تائێستاش ئەم نرخە واماوەتەوە و لەدابەزین بەردەوامە بۆیە لەم مانگەدا فرۆشى زێڕ زۆر زیادى کردووە.
لەماوەى ڕابردوودا بازاڕى زێڕ بەشێوەیەکى زۆر ڕاوەستانى بەخۆیەوە بینیوە بەڵام لەگەڵ دابەزینى نرخى نەوت و هەرزانبونى زێڕ هاووڵاتیان بڕێکى زۆر لە زێڕ دەکرن لەبەر کەمى نرخەکەى لەچاو ساڵانى ڕابردودا.
ئامادەکردنی: زریان محەمەد