چەتین ئۆسمان بۆداک، جێگری سەرۆکی پارتی CHP ، پارتی ئۆپۆزیسێۆنی تورکیا بەنیازە کۆمەڵێک پرسیار ئامادەبکات لەسەر کەمبوونی رێژەی گەشتیاران لە تورکیا.
پرسیارەکانی جێگری سەرۆکی پارتی CHP لەسەر کەمبوونی رێژەی گەشتیارانە لە هاوینی ئەمساڵدا و بەنیازە ئاراستەی ئەحمەد داودئۆغلوی بکات، کە ئایا حکومەتی تورکیا هیچ پلانێکی هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەرتە.
بۆداک رایگەیاندووە کە” ژمارەی گەشتیاران لە تورکیا لە هاوینی ئەمساڵ بەتایبەتی لە دوو وڵاتی رووسیا و ئەڵمانیا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوون”.
زۆرێک لە وڵاتان هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتییانیان لەسەفەر کردنیان بۆ تورکیا و داوایانکردووە نزیکی ناوچە سنوورییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و سووریا نەبنەوە.
بەتەنیا لە شاری گەشتیاری ئانتالیا، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتیاران 500 هەزار کەمیکردووە.
شەڕ و پێکدادانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و سوپای تورکیا کاریگەری کردووەتە سەر کەرتی گەشتوگوزاری لە باکووری کوردستانیش”.
کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار لە ماوەی رابردوو رایانگەیاند کە:” لەماوەی هەفتەیەکدا سەتا 45-ی ئەو گەشتیارانەی دەیانویست بچنە شاری ئامەد، پاشگەز بوونەتەوە لە ئەنجامدانی گەشت بۆ ئەو شارە”.
شەڕی سووریا و تەقینەوە خۆکوژییەکانی ئەم دواییانە لە تورکیا و هەروەها دەسپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە بە هۆکاری کەمی گەشتوگوزار لە تورکیا دادەنرێن.
تورکیا لە ریزبەندی 10 وڵاتی یەکەمی جیهاندایە بۆ گەشت و گوزار و یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهات لەو وڵاتە کەرتی گەشتیارییە.