كۆمپانیایەكی نەوت داوای هاوكاریی لە قائیمقامی سلێمانی دەكات

كۆمپانیایەكی فەرەنسی بە نیازە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەست بكات بە هەڵكەندنی بیر بەمەبەستی دەرهێنانی نەوت، بۆ ئەمەش داوا لە لێپسراوانی پارێزگای سلێمانی دەكات كارئاسانی و هاوكاریان پێشكەش بكات.
 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 ئابی 2015, بەختیار عبدولڕەحمان قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەت پێشوازی كرد لە سەرپەرشتیارانی كۆمپانیای نەوتی فەرەنسی (تۆتال) كە بەنیازن لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەست بكەن بە هەڵكەندنی بیر بۆ دەرهێنانی نەوت.
 
لە دیدارەكەدا سەرپەرشتیارانی كۆمپانیاكە رایانگەیاند “رەزامەندیان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەرگرتووە بۆ دەرهێنانی نەوت, بەڵام پێویستیان بە هاوكاری لێپسراوانی پارێزگای سلێمانیە بۆ ئەوەی ئاستەنگ و گرفت نەیەتە بەردەم كارەكانیان بۆ ئەمەش داوایان لە قائیمقامی سلێمانی كرد هەمانگی و كارئاسانیان پێشكەش بكات.

قائیمقامی سلێمانیش بە گرنگیەوە لە پرۆژەكەی روانی و رایگەیاند “پێویستە كۆمپانیاكە لە كاركردنیدا پاراستنی ژینگە لە بەرچاو بگرێت و هەروەها لە رووی قەرەبوو رەخساندنی هەلی كار مافی دانیشتوانی ئەو ناوچانە بپارێزرێت كە كاری تێدا دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ” پێویستە قەرەبووی هەموو ئەو كەسانە بكرێتەوە كە بەهۆی پڕۆژەكەوە زیانیان پێدەگات و لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە پێشینە بن بۆ رەخساندنی هەلی كاركردن.

پاش دڵنیاكردنەوەی لە لایەن سەرپەرشتیارانی كۆمپانیاكەوە قائیمقامی سلێمانی هەموو هاوكاری و كارئاسانیەكی بۆ جێبەجێ كردنی كارەكاینان دەبڕینی و رایگەیاند پێكەوە هەماهەنگ و هاوكاردەبین بۆ سەركەوتنی ئەو پڕۆژە گرنگە.