بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی چینی، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی بۆرسەی جیهانی بەڕێژەی 0.9 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بۆ 43.99 دۆلار دابەزی.
هەروەها ئەو دابەزینە نەوتی برێنتیشی گرتەوەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتیش لە بازاڕەكانی جیهان 26 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 61.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
نرخی نەوت دابەزی
