دوای چەندین مانگ لە دانووستان و گفتوگۆكردن، لە ئەنجامدا یۆنان و قەرزدەرە نێودەوڵەتییەكان لە رێككەوتنێكی كۆتایی نزیكبوونەتەوە.
لە دوایین گەڕی دانووستانەكانی نێوان یۆنان و قەرزدەرە نێودەوڵەتییەكان كە چەندن كاتژمێری خایاند، دواجار ئەو دوو لایەنە رایانگەیاندووە كە نزیكبوونەتەوە لە واژۆكردنی رێككەتننامەكەی نێوانیان.
پاش 23 كاژێر كۆبوونەوە كە لە رۆژی دووشەممە دەستیپێكرد و تا رۆژی سێشەمەش بەردەوام بوو، بەرپرسانی یۆنان دوای كۆبوونەوەكە بە میدیاكانیان راگەیاند كە لەسەر زۆربەی وردەكارییەكان رێككەوتوون، تەنیا چەند خاڵێكی بچوك ماونەتەوە كە ئەوانیش لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا چارەسەر دەكرێن.
یۆنان داوای 86 ملیار یۆرۆی دیكەی كردووە وەك پلانی سێیەمی دەستگرتنەوەی ئەو وڵاتە، بەوپێیەش پاش وەرگرتنی قەرزی نوێ لەلایەن قەرزدەرە نێودەوڵەتییەكان دەتوانێت قەرزە كۆنەكانی بگەڕێنێتەوە و بودجە و مووچەی كارمەندانی پێدابین بكات.