رۆژنامەیەكی ئەمەریكی ئاشكرایدەكات، لەئێستادا عێراق بە مەترسیدارترین قەیرانی ئابوریدا تێپەڕدەبێت، دابەزینی نرخی نەوتیش یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی تێكچونی ئابوری عێراق.
رۆژنامەی بیزنس ئینسایدەری ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بە رەوشی خراپی ئابوری عێراق كردوەو رایگەیاندوە: دابەزینی نرخی نەوت و داگیركردنی ناوچەیەكی فراوانی خاكی عێراق لەلایەن داعش و بڵاوبونەوەی گەندەڵی، هۆكاری ئەو قەیرانە ئابورییەن كە عێراقی پێدا دەڕوات.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتوە لەدوای ساڵی (2003)ەوە ئەوە یەكەمین جارە عێراق بە قەیرانێكی مەترسیداری ئابوریدا تێپەڕببێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە (90%)ی داهاتی عێراق پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستوە، بەهۆی ئەو رەوشەش كە ئەم وڵاتەی پێیدا دەگوزەرێت، قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی بچوك بوەتەوە.