حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 4 ملیۆن و 445 هەزار دۆلاری بۆ كڕینەوەی جۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی تەرخانكردووە و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەو پارەیە بۆ جووتیاران خەرج بكرێت.
ماجد دەباغ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاندووە ” لە ساڵی 2014 دا بڕی 2 ملیۆن دۆلار خەرجكرا، ئەو پارەیەی كە ماوەتەوە توانرا بە گفتوگۆ لەگەڵ بانكی كوردستان و خودی سەرۆكی دەستەوە، لەم قەیرانە داراییە بۆ جووتیاران خەرجبكرێت “.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشكردوە “رۆژی یەكشەممە 9-8-2015 پارەی كۆتایی كە 319 هەزار دۆلارە تەمویلی حیسابی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر كراوە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەو پارەیەی جووتیاران كە ماوە، خەرجبكرێت”.