په‌نابه‌رێكی سوری له‌كاتێكدا كه‌به‌به‌رده‌می یه‌كێك له كافیه‌كانی توركیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت به ببینی پیاوێك كه هاوشێوه‌ی حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشوی سوریایه، ڕه‌نگی ده‌په‌ڕێت‌و له‌گه‌ڵ خوشكێكیدا لاشه‌یان له جوڵه ده‌كه‌وێت‌و چه‌ند جارێك له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێت له‌و ده‌چێت.
ئه‌و كه‌سه‌ش پیاوێكی توركیه‌و هاوشێوه‌ی حافز ئه‌سه‌دی باوكی به‌شار ئه‌سه‌ده‌و، په‌رچه‌كرداری ئه‌و كچه سوریه‌ش شتێكی سروشتی ئه‌ویش به‌هۆی بوونی مێژویه‌كی خوێناوی پڕ كاره‌ساتی حافز ئه‌سه‌د له وڵاته‌كه‌یدا.
له‌و هه‌ڵوێسته‌شه‌وه كه دوچاری ئه‌و په‌نابه‌ره سورییه بووه، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وێنه‌ی ئه‌و پیاوه توركییه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوبۆته‌وه‌و، بۆته بوارێك بۆ گاڵته‌جاڕی و ناوزڕاندنی كه‌سایه‌تی ئه‌و دیكتاتۆره كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵ بوو تۆقاندبونی .
هه‌ندێك پێیان وایه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كه‌سه وه‌ك دیاریه‌ك وایه بۆ سوریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بوارێكیان پێبدات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له حافز ئه‌سه‌د گه‌ر به قسه‌ش بێت، كه بۆماوه‌یه‌كی زۆر بوو سوریه‌كان له‌كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا هوتافیان بۆ ده‌كێشا تا كۆتایی ئه‌ی حافز ئه‌سه‌د.
مێژوو ژماره‌یه‌كی زۆر له ناو و مێژوی دكتاتۆره‌كانی تۆماركردووه كه بۆماوه‌یه‌كی زۆر بۆته مێرده‌زمه‌یه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه، به تایبه‌ت كه ده‌وترێت له گوندێكی ڕوسی هێشتا دانیشتوانه‌كه‌ی له‌وبڕوایه‌دان كه ستالین زیندوبێت‌و، هه‌ندێك له عێراقیه‌كانیش تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دام حسین‌و هه‌ندێكیش ترسان هه‌یه له‌وه‌ی كه هێشتا مابێت‌و ڕۆژێك بێت تۆڵه‌یان لێبكاته‌وه.