لیژنەی خزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایدەگەیەنێت ” گۆرانكاری بەسەر بەشەخۆراكی مانگانە دەهێنرێت و مادە خۆراكییەكانی باشترو زیاتر دەكرێت.
سەباح تەمیمی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییەكانی پەرلەمان، رایگەیاند “وەزیری بازرگانی عێراق، بەڵێنی داوە كە مادەكانی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیاتر و باش بكرێن”.
تەمیمی ئاشكراشی كرد، كە وەزارەتی بازرگانی، لە قۆناغی داهاتوودا مادەكانی بەشەخۆراك زیاد دەكات.