یۆنان دەستی بە دانەوەی قەرزەکانی کرد

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند ” حکومەتی یۆنان بەبڕی (186.3) ملیۆن یۆرۆ قازانج و سودی ئەو قەرزانەی داوەتەوە بەسندوقەکەیان کە لەسەر شانی یۆنان کەڵەکە بوبو.

لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوەوە ئەوە یەکەمین جارە حکومەتی یۆنان پابەندبونی خۆی لەبەرامبەر سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پیشان دەدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی یۆنان وەکو یەکەم هەنگاو، بەبڕی (186.3) ملیۆن یۆرۆ قازانج و سودی ئەو قەرزانەی داوەتەوە بەسندوقەکەیان کە لەسەر شانی ئەسینا کەڵەکە ببو.
 

 ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی هەفتەیەکە نوێنەرانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و کۆمسیۆن و بانکی ناوەندی ئەوروپا لەئەسینان بەمەبەستی دانانی پلانێک بۆ پێدانی قەرزێکی نوێ بەیۆنان کەبڕەکەی زیاتر لە (80) ملیار یۆرۆیە.