نرخی نەوت بەرزبویەوە

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردودا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەرزبویەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6 ی ئاب نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 79 سەنت بەرزبویەوەو بە  بە 50.78 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بەڕێژەی 1.42 دۆلار بەرزبویەوە نەرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە 46.39 دۆلار.