به‌مزوانه‌ گه‌وروترین پرۆژه‌ى كۆگاى بازرگانى ده‌ستپێده‌كات

  
به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی كه‌رتی بازرگانی له‌ شاری سلێمانیدا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی كۆگای بازرگانی دروستده‌كات.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیدا بڕیاردرا به‌زوترینكات ده‌ستبكرێت به‌دروستكردنی كۆگاكانی ناوچه‌ی 2020 كه‌ گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی بازرگانیه‌ له‌شاری سلێمانیدا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌گه‌ڵ خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئه‌ندازیاری سلێمانی كه‌كاری ئه‌ندازیاری ئه‌و ناوچه‌یه‌ده‌كات تا ژووری بازرگانی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربێت له‌شێوازی كاری ئه‌ندازیاریه‌كه‌ و پێدانی تێبینی و زانیاری له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و ناوچه‌ پیشه‌سازیه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

كۆگاكانی بازرگانی ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی 2020 له‌سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت سلێمانی كه‌ به‌گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی پیشه‌سازی داده‌ندرێت له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 580 دۆنم زه‌وی دروستده‌كرێت.