بانكی ناوەندی رۆژانە 110 ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە

بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای كرد لەپێناو راگرتنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، رۆژانە (110) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی خستوەتە بازاڕەوە.

بانكی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كۆی گشتیی فرۆشی رۆژانەی دۆلار لەمساڵدا، بەتێكڕا (110) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوە و ئاشكراشیكردوە یەدەگی پارەی بیانی لەبانكی ناوەندیدا، زیاترە بە بەراورد بەدراوی عێراقی، ئەوەش كاریگەریی گەورەی هەبوە لە راگرتنی بەهای دینار بەرامبەر دراوە بیانییەكان.

بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەشكردوە: بەهۆی كەمیی فرۆشی نەوت‌ و دابەزینی نرخەكەی لەجیهاندا، ئەمساڵ بڕی یەدەگی دۆلار لەبانكی ناوەندیدا لەچاو ساڵانی رابردو، كەمتر بوە، بۆیە ئاستی فرۆشی دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەك كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، خستنە بازاڕی دۆلار بەراورد بە ساڵی (2014) بەرێژەی (22%) كەمی كردوە.