ئەمڕۆ 4ی ئاب دوو ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شاعیری گەورەی كورد (شێركۆ بێكەس)دا تێدەپەڕێت و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیش چەند چالاكیەك ئەنجام دەدات.
چالاكی دوەمین ساڵیادی شێركۆ بێكەس كاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر مەزاری شاعیر لە ناو پاركی ئازادی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لەو یادەدا ژمارەیەك لە شیعرەكانی شاعیری كۆچكردوو بخوێنرێتەوە و چەند چالاكییەكی هونەریش پێشكەش بكرێت