سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی جرمانای ریفی دیمه‌شق (20) كه‌سی كوشت و ده‌یان برینداریشی لێكه‌وته‌وه، چالاكوانانی شۆڕشه‌كه‌ی سوریاش ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕو كه له ناوچه جیاوازه‌كاندا چوار كه‌س كوژراون و فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی ئه‌و وڵاته‌ش تێكشكێنراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌و دو ته‌قینه‌وه‌یه له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شاری جرمانا رویانداوه و زیانی گیانی مادی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سوریا رایگه‌یاندوه كه زیاتر له 30 بارهه‌ڵگری سه‌ربازی و تانكی سه‌ر به رژێمی ئه‌و وڵاته له دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و رێگای درعا كه‌وتونه‌ته رێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌پێی زانیاریه‌كانی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ فڕۆكه سه‌ربازیه‌كانی سوریا پێنج هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر شاری مه‌عره نو‌عمان ئه‌نجامداوه و پێكدادانی توند له‌نێوان شۆڕشگێڕان و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د رویانداوه.
هه‌روه‌ك چالاكوانانی سوپای ئازاد ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه شۆڕشگێڕانی حه‌ڵه‌ب له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نه‌یره‌بی سه‌ربازی فڕۆكه‌یه‌كی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان تێكشكاندوه، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی دانیشتوانی شاره‌كه.