لە ماوەی مانگی تەمموزدا نرخی بەرمیلێک نەوت 11 دۆلار دابەزی و لەکۆتاییەکانی ئەو مانگەدا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 52 دۆلار و 21 سەنت.
دوای دابەزینە بەردەوامەکانی نرخی نەوت لە مانگی تەمموزدا، کە بەهۆی سستبوونەوەی بازاڕی چین و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست روویدا، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا لە دوای ساڵی 2008 وە گەورەترین دابەزینی مانگانەی خۆی تۆمارکرد.
سەرەرای ئەوەی، کە بەهای دۆلار بەراورد لەگەڵ دراوەکانی دیکەی جیهان دابەزی و دابەزینی بەهای دۆلار بە شێوازێکی سرووشتی پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی سەکۆ نەوتییەکان لە ئەمریکا بۆ دوو هەفتەی یەک لە دوای یەک، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا تەنانەت دابەزینی زیاتری تۆمار کرد.