سندوتی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند که ملیارێک‌و 200 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق بۆئەوەی پێداویستییه‌کانی پێ پڕ بکاته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌مڕۆ، هه‌ینی، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه که بڕی ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌ک هاوکاریی ده‌داته عێراق تا لهکورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا سودی لێ وه‌ربگرێت
ئه‌م قه‌رزه‌ی سندوی دراوی نێوده‌وڵه‌تی دوای ئه‌وه دێت به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌روه‌ها فراوانبونی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، پێشبینی ده‌کرێت بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێڕاق که به 119 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه، کورتهێنانی زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێت.