ئەمڕۆ پێنجشەمە ٣٠ تەموز نرخی دۆلار لەبازارەکانی ئاکوگۆڕکردنی دراو لە هەرێمی کوردستان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٢٣ هەزار دینار.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردودا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٢٢ هەزر دینار دابەزی بوو.
هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلاریش بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە حکومەتی عێراقی دوو رۆژی کردە پشووی فەرمی و بەو هۆیەشەوە بانکی ناوەندی لەو دوو رۆژەدا هیچ دۆلارێک ناخاتە بازاڕەوە.