بەهۆی پابەندنەبون بە یاسا و رێنمایییەكانەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم مۆڵەتی كاركردن لە (200) كارگەی كەرتی تایبەت وەردەگرێتەوە.
ئاراس رەئوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیی، لە لێدوانێكدا رایگەیاند ” لەمساڵدا و بەهۆی پابەندنەبونەوە بە یاسا و رێنمایییەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، مۆڵەتی كاركردنیان لە نزیكەی (200) كارگەی كەرتی تایبەت وەرگرتوەتەوە.
ئاراس رەوف ئاماژەی بەوەشكرد ” وەرگرتنەوەی ئەو مۆڵەتانە بەشێوەیەكی یەكجارییە، واتا خاوەنی ئەو كارگانە جارێكی تر ناتوانن كارگەكانیان بخەنەوە كار.