ڕێگە بۆ زەڕەنگەراكانی سلێمانی خۆشدەكرێت تا بچنە ئیتاڵیا و ڕاستەوخۆ زێڕبكڕن نەك لەوڵاتە عەرەبیەكان بەتایبەت دوبەی لەدەستی دووەم بیكڕنەوە.
بورهان علی ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ ژوری بازرگانی وتی” لەسەردانێكماندا بۆ ووڵاتی ئیتاڵیا گفتوگۆی تایبەتمانكرد لەگەڵ زەڕەنگەرەكانی ئەو ووڵاتە كە ڕاستەوخۆ بازرگانی لەگەڵ زەڕەنگەرانی كوردستان بكەن و پەیوەندی ببەستن”
وتیشی” زەڕەنگەرانی سلێمانی بۆئاڵتونی ئیتاڵی دەبێت بچنە دوبەی لە بازرگانانی عەرەب بیكڕنەوە كە ئەمەش گران دەستیان دەكەوێت و دەبێتە هۆی گرانبون بۆ هاووڵاتیانیش بۆیە لەئێستادا ئێمە ئەو پەیوەندیەمان بۆ بازرگانانی زێڕ لەسلێمانی دروستكردووە دەیانبەینە ئیتاڵیاو بازرگانی باشیان پێدەناسێنین و دەتوانن ڕاستەوخۆ زێڕ بكڕن و بیهێنن بۆ سلێمانی”
بورهان علی جەختدەكاتەوە كەبەم نزیكانە شاندێكی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئامادە دەكرێن و لەماوەیەكی نزیكدا دەنێردرێن بۆ ئیتاڵیا تا پەیوەندیەكانیان دروستبكەن.
لای خۆشیەوە حاجی هیوا زەڕەنگەر لەشاری سلێمانی بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” ڕۆشتنی زەڕەنگەر بۆ ئیتاڵیا كارێكی زۆر باشە و سودی دەبێت بۆ بازرگانان و هاوڵاتیانیش چونكە هەرزاندەكەوێت وەك ئەوەی ئاڵتونی ئیتاڵی لەدەستی دوو بكڕینەوە و بچین بۆ دوبەی”
وتیشی” ئەوشتانەی ئێمە كە لەدوبەی دەیكڕین هیچی لەخواستی ئێمەدا نیە چونكە بەمواسوفاتی بازرگانانی دوبەی دروستی دەكەن ئەوی كە ئێمە دەیكڕینەوە لە دوبەی هەمو گرامێك ٢ دۆلاری دەخەنە سەر جیاواز لە نرخی ئیتاڵیا وەسەرجەم ئەو زڕگۆنانەی پێوەی دەكرێت كەدوبەی لەسەر ئێمەئەژمار دەكرێت لەكاتێكدا ئەوان ئاڵتونی ساف دەكڕن”
ئەو زەڕەنگەرە ئاماژەبەوەشدەكات ئێمە ئەگەر بچینە ئیتاڵیا دەتوانین بەخواستی خۆمان ئاڵتون داوا بكەین و بیكڕین و زۆریش نەكەوێت لەسەر هاووڵاتیان.
لەئێستادا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەهەوڵی ڕێكخستنی گروپێكدایە لە زەڕەنگەرانی سلێمانی بۆ ئیتاڵیا بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی بواری زێڕ.