بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی شاندێكی بازرگانی كەپێكهاتبوون لە 20 بازرگان لەبواری جیاجیادا بەسەرپەرشتی بورهان علی عبداللە ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ووڵاتی ئیتاڵیایانكرد.
لەو سەردانەدا شاندەكە چاوی كەوت بە چەند كەسایەتییەكی وەك جێگری ژووری بازرگانی میلانۆ و دوای چەندین گفتوگۆو بیروڕا گۆڕینەوە لەبارەی دروستكردنی پردی بازرگانی لەنێوان هەریمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیادا بەگشتی وە ناوچەی میلانۆ بەتایبەتی.
دوای كۆبوونەوەكان شاندەكە سەردانی پیشانگای (Expo 2015) كردو چاویان كەوت بەچەندین كۆمپانیاو گفتوگۆیان گۆڕییەوە لەبارەی هەلی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی ئیتاڵیادا.
پاشان چاوپێكەوتن كرا لەگەڵ سەرۆكی دەستەی بازرگانانی ناوچەی Monza كە ناوچەیەكی زۆر دەوڵەمەندە و دەكە و ێتە ناوچەی میلانو ە لە ( %20 ) ئابووری ووڵاتی ئیتاڵیا پێكدەهێنێت.
لەپاش ئەو چالاكییانە شاندەكە كۆتایی هێنا بەكۆڕوكۆبونەوەكان و توانرا چەند رێكەوتنێك ئەنجامبدرێت و پەیوەندییەكان پتەوتر بكرێن و هەروەها ڕێكەوتن كرا لەسەر بەردەوامكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیتاڵیا بەگشتی و شاری میلانۆ بەتایبەتی.

