كۆمپانیای ئەپڵی بوار تەكنەلۆژیا لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا كۆی فرۆشتنەكانی گەیاندە 49.6 ملیار دۆلار كە لەمەش 10.7 ملیار دۆلاری قازانج كردوە.
بەم رێژەیە كۆمپانیاكە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركردو بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی فرۆشتنی %33 زیادی كردووە.
ئەپڵ لە ساڵی 2014 دا بە بڕی 37.4 ملیار دۆلار كاڵای فرۆشتبوو لەو قەبارەیەشدا بڕی 7.7 ملیارد دۆلاری قازانج كردبووە.
كۆمپانیاكە ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشتنی كاڵاكانی شكاند و توانی رێژەكە بگەیێنێتە سەرووی پێشبینییەكانی وۆڵ ستریت كە پێشبینی كرابوو كە قەبارەی فرۆشی ئەپڵ بگاتە ئاستی 49.43 ملیار دۆلار بەڵام ئاستی فرۆشی ئەو كۆمپانیایە 49.6 ملیاد دۆلار بووە.