رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرزبوەتەوەو لەئێستادا رۆژانە 600 هەزار بەرمیل لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
د. شێركۆ جەودەت، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا رایگەیاند “حكومەتی هەرێم لە سەرەتای ئەم مانگەوە رۆژانە زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوتی بەسەربەخۆیی لەرێگەی بۆریە نەوتیەكانی توركیاوە فرۆشتووەو تا ئێستاش سەركەوتوو بووە”.
د. شێركۆ ئاماژەی بەوەشكرد “بڕیارە لە كۆتایی هەموو مانگێك وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی داتاكان بۆ پەرلەمان بنێرێت و پەرلەمان لە فرۆشتنی بڕەكەی ئاگاكار بكاتەوە”.