بڕیاردەریی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ” لەمانگی حوزەیرانی رابردودا عێراق بڕی 98 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە.
ئەحمەدی حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: “عیراق لە بواری پیشەسازیی نەوتدا، بازدانێكی گەورەی بەخۆوەبینی و ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد، بەچەشنێك لە مانگی رابردوودا بڕی هەناردەكردنی گەیاندە زیاتر لە 98 ملیۆن بەرمیل.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد” ئەو بڕە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەخۆناگرێت كە هەناردەكردنەكەی ئەویش لەو مانگەدا گەیشتوەتە 12 ملیۆن بەرمیل”.
ئاشكراشیكرد: “پێشبینی دەكرێت، كۆی گشتی هەناردەكردن لە مانگی تەمموزدا زیاد بكات و بگاتە زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل.