بەغدا 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت بڕیارە هەفتەی داهاتوو حكومەتی ناوەندیی بڕی 300 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
 
حاكم سەرحان ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ” دوای كۆتاییهاتنی پشووی جەژنی رەمەزان، حكومەتی عیراق نزیكەی 300 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.
 

حاكم سەرحان ئاماژەی بەوەشكرد ” ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت لەبەرامبەر ئەو بڕە نەوتەیە كە هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی كردووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: “بڕیارە رۆژی یەكشەممە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو بڕەپارەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان”.