خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت

ئەمینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) رایدەگەیەنێت خواست لەسەر نەوتی خاو بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات.

عەبدوڵلا بەدری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) ئاشكراشیكرد ” نیوەی دووەمی ئەمساڵ، رووبەڕووی  زیادبوونێكی فراوانی داواكاری لەسەر نەوت دەبێتەوە”.

بەدری ئاماژەی بەوەشكرد ” ئەو زیادبوونە بەشێوەیەكی گشتی لەكیشوەری ئاسیا و بازاڕە تازە گەشەسەندووەكان دەبێت”، هۆكارەكەشی بۆ قەبارەكانی بووژانەوەی جیهانە كە پێشبینی دەكرێت لە 2016 گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت”.

ئەمینداری گشتی ئۆپێك، گوتیشی رێكخراوەكەیان لیژنەیەكی تایبەت بە دانووستاندن لەگەڵ هیندستان پێكهێناوە، هۆكارەكەش بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە نیودلهی یەكێكە لەبازاڕە گرنگ ‌و كاراكانی پیشەسازی ‌و بەكاربردنی نەوت.