هەنارده‌كردنی سووته‌مه‌نی له هەرێمی كوردستانەوە بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه.
مه‌سعود ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران رایگەیاند ” ئێستا هه‌نارده‌كردنی سووته‌مه‌نی لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە به‌رزبووەته‌وه‌و ئێستا له ده‌روازه‌ی ته‌مرچینی پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان خه‌زانه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌و عه‌مباركردنی سووته‌مه‌نی دروستكراوه”.
مەسعود ئەحمەد پێیوایە:” هه‌ر ئه‌وه‌ش بووەته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئێران بۆ جارێكی دیكه رێگه به تانكه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بداته‌وه ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكه‌ن، كه نزیكه‌ی 5 مانگ بوو رێگه‌یان پێ نه‌ده‌درا”.
ئاسۆ قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژەی بەوەکرد ” ئێستا به به‌رده‌وامی له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه سووته‌مه‌نی هاورده‌ی ئێران ده‌كرێت و رۆژ لە دوای رۆژیش ئاستی هه‌نارده‌كردن به‌رز ده‌بێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران وتیشی:” كاتێك گه‌یشتینه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ فراوانتربوونی ئاڵوگۆرییه‌كه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی سووته‌مه‌نی له‌ڕێگه‌ی بۆڕی ئێمه ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆده‌كه‌ین و ئیستاش سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین به چ میكانزمێك ئه‌و كارانه بكه‌ین”.
به مه‌به‌ستی خێرا بوونی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی باشووری كوردستان له رێگه‌ی ئه‌م ده‌روازه سنووریه‌وه‌و گه‌یاندنی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان و فرۆشتنی له بازاره‌كانی جیهان، له مه‌ودوا كامیۆنه‌كان ده‌توانن به شێوه‌ی 24 كاتژمێری له سنوور بپه‌ڕنه‌وه.