ئه‌ستێره‌ی شۆخ و شه‌نگی تێنسی ڕووسیایی (ماریا شاراپۆڤا) له نوێترین دیمانه‌یدا ده‌ڵێت ڕقم له ته‌نهاییه چونكه له ته‌نهاییدا هه‌میشه دڵته‌نگ و بێزار ده‌بم و زۆر ده‌نووم.
(شاراپۆڤا) له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری “تێنس مه‌گه‌زین”ـدا ده‌ڵێت پاش جیابوونه‌وه‌م له ئه‌وینداری پێشووم (ساشا فۆیاسیچ) له ئێستادا هیچ پیاوێك له ژیانمدا نییه و به ته‌نهام، هیچ شتێكیش هێنده‌ی ته‌نهایی ئازارم نادات، چونكه ناچارم ده‌كات هه‌میشه بنووم، ئه‌وه‌یش زیانی جه‌سته‌یی و ڕۆحیم لێ ده‌دات.
هه‌روه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی له ئهویندارهكهیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه جیاوازی ژیانی وه‌رزشی هه‌ردووكیان هۆكاری سه‌ره‌كی بوو، چونكه ئه‌و یاریزانی باسكه بووه و بڕیاری دا بچێته ئیستانبوڵ یاری بكات، منیش یاریزانێكی گه‌ڕۆكم و ساڵانه به‌لانی كه‌ممه‌وه 28 وڵاتی جیهان ده‌گه‌ڕێم.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی سربیایی (نۆڤاك جۆكۆڤیچ)ـه‌وه هه‌بێت.
باسی ئه‌وه‌یشی كردووه كه له كاروباری مه‌تبه‌خدا زۆر كارامهیهو ئه‌وه‌یشی له دایكییه‌وه فێر بووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشی كه له ئێستادا حه‌زی له شووكردنه یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهان، (ماریا) به پێكه‌نیه‌وه ده‌ڵێت: بێگوومان یه‌كه‌میان!