سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانەسروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت “بۆئەوەی لەرۆژانی جەژندا كێشەی بەنزین دروستنەبێت، بەنزینخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی 40 هەزار لیتر بەنزینیان پێدەدرێت.
د. غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “بڕیار بوو وەك رۆژانی ئاسایی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینیان بۆ دەچوو، 20 هەزار لیتر بەنزینیان پێ بدرێت، ئەوەش لەم بەرە جەژنەدا گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروست دەكرد”.
ئەوەشی راگەیاند: “بەڵام بەهۆی جەژن و لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان، بڕیارماندا زۆربەی بەنزینخانە حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری 40 هەزار لیتر بەنزینیان پێ بدرێت كە جۆری بەنزینەكەش زۆر باشە”.
وتیشی: “دابینكردنی ئەو بەنزینە بۆ رۆژی چوارشەممەو پێنجشەممە 16ی تەمموزی 2015 یە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر بزانن ئەو بڕە بەنزینە بە بەردەوامی دابین دەكرێت، ئەوكات دوای جەژنیش بەشە بەنزینی بەنزینخانەكان كەمناكەنەوە و وەك ئێستا دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوە جارێ هەر هیوایە”.